تێکدان و لەناوبردنی سامانی سروشتیی ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i410960-تێکدان_و_لەناوبردنی_سامانی_سروشتیی_ناوچە_کوردنشینەکان_لە_لایەن_تورکیاوە
بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرت پاش تێکدانی دارستانی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و تورکیا بە بیانووی شەڕی پەکەکەوە، دارستانی دەوروبەری دەریاچەی عەفرین لە لایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە بە تەواوی وێران کراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 03, 2022 12:03 Asia/Tehran
  • تێکدان و لەناوبردنی سامانی سروشتیی ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن تورکیاوە

بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرت پاش تێکدانی دارستانی ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و تورکیا بە بیانووی شەڕی پەکەکەوە، دارستانی دەوروبەری دەریاچەی عەفرین لە لایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە بە تەواوی وێران کراون.

 ڕاپۆرتی ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و میدیاکان دەریدەخات کە تورکیا و هێزەکانی سەربەو وڵاتە، وێڕای چڕکردنەوەی هەڵمەتی سەربازیی دژ بە هێزە کوردییەکان لە عێراق و سووریا، بە شێوەیەکی سیستماتیک سامانە سروشتییەکانی ناوچە کوردستانییەکان لەوان دارستانەکان لە عێراق و سووریا و تورکیا لەناو دەبەن.

دامەزراوەی "سیریا دیرێکت" کە بەدواداچوون بۆ دۆخی ناوچە جیاجیاکانی سووریا دەکات، لە راپۆرتێکدا وێران کردنی بەتەواویی دارستانەکانی دەوروبەری دەریاچەی دەستکردی پشت بەنداوی عەفرینی راگەیاند.

بەشێک لە چالاکوانانی مەدەنیی سووریا گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردۆتەوە کە لەناوچوونی درەختەکانی ئەم دارستانە نیشان دەدات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حکوومەتی سووریا لە ساڵی ٢٠٠٤ و پێش قەیرانی ٢٠١١ ئەم ناوچەیەی بە ناوچەیەکی پارێزراو ناساندووە.