وەزیری دەرەوەی سووریا: ئێران بە تەکبیرو بوێری دۆسیەی ناڤۆکی پێ و شوێن دەگرێ
وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە دیداری لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئێران، بایکۆتی بە چەپەڵترین جۆری تیرۆر وەسف کرد و وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی ناڤۆکی بە تەکبیرو بوێری هەڵسوکەوت دەکات.
بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئیرنا، "مەیسەم لەتیفی"، جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی رێکخراوی ئیداری و دامەزراندنی ئێران کە بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی سووریای کردووە، لەگەڵ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دیدار و وتووێژی کرد.
لهم دیدارهدا ههردووک لا باسی هاوکاری و کەڵک وەرگرتنی هاوبهش له ئهزموونی یهکتریان کرد له بواری گهشهپێدانی ئیداری و پیشهیی و دانوستانه ئهتۆمییهکانی ئێران.
لەم دیدارەدا وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای شەرمەزارکردنی بایکۆتەکانی تاکلایەنەی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و سووریا، وتی: ئەو ھەنگاوە تاکلایەنانە ڕەوشت نزمانەیەو چەپەڵترین چەشنی تیرۆریزم دێتە ئەژمار.
فەیسەڵ میقداد لە بەشێکی دیکەی قسەکانی لەم دیدارەدا ئاماژەی بە قوڵایی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە ئاراستەی ھەموار کردنی کاروباری ئیداری و پێی داگرت کە، سووریا بۆ نەھێشتنی تەواوی لەمپەرەکانی بەردەم پەرە پێ دانی کەرتی گشتی ئەوپەڕی ھەوڵ و کۆششی خۆی بەکار دێنێ.
جێگری سەرۆک کۆمار و بەرپرسی رێکخراوی ئیداری و دامەزراندنی ئێرانیش لەم دیدارەدا جەختی لە قوڵایی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و ئیرادەی هاوبەش کردەوە بۆ پتەوکردنەوەی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا و ھەروەھا بەکارهێنانی هێزی مرۆڤی و ئاسانکاری بەردەست و وتیشی: ئەم بابەتە لە بەرژەوەندیی جەماوەری هەردووک وڵاتەکەیە.
جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆتاییدا جەختی لە ھەڵوێستی نەگۆڕی ئێران لە مەر داکۆکی لە سووریا و سەروەری و یەکپارچەیی ئەم وڵاتە کردەوە.