ئه‌یلوول 09, 2022 17:12 Asia/Tehran
  • میقداد: سوریا بەناوی جیهانەوە خەباتی دژی تیرۆر کرد

وەزیری دەرەوەو پەنابەرانی سووریا رایگەیاند: دیمەشق به نوێنەرایەتیی هەموو جیهان بەرەنگاری تیرۆریرمی جیهانی بووەوەو باجە قورسە مرۆڤی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکانیشی گرتە ئەستۆ.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، فەیسەڵ میقداد شەوی ھەینی لە وتارێکی ڤیدیۆیی دا لە دەستپێکی کۆنفرانسی جیهانیی قوربانیانی تیرۆریزم کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو، رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان پلانی هەیە بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی تیرۆر، کەچی سوریا هیچ لایەنگرییەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و و پشتیوانی لە قوربانییان و بنەماڵەکانیان لێ نەکراوە، بە پێچەوانەوە تەواوی گەلی سوریا ڕووبەڕووی بایکۆتی ئابووریی ئەو وڵاتانەشن کە ھانی تیرۆریستان دەدەن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕاشیگه‌یاند که‌ سووریا گیرۆدەی یه‌کێک له‌ توندوتیژترین شه‌ڕو پێکدادانی دژی تاقمگەلێکی دڕندەو تیرۆرسیتی وه‌ک (داعش) و (به‌ره‌ی نوسره‌) و (قاعیده‌) و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی دیکه‌ بووه‌ته‌وه‌، که‌ ده‌یان هەزار قوربانیی لێ کەوتووەتەوەو،  جگە لەوەش بەدەست زیانێکی ئابووریی ترسناکیشەوە دەناڵێنێت کە هیچ وڵاتێک لە جیهاندا توانای بەرگەگرتنی نییە.

میقداد جەختی لەوەش کردەوە کە، سوریا بەناوی هەموو جیهانەوە شەڕی تیرۆریزمی جیهانی یکرد و باجێکی قورسیشی لە ڕووی مرۆڤی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، داوە.

سەرپەیڤ