ڕێککەوتنی عێراق و سووریا لەسەر گرتنەبەری ڕێکارێکی ھاوبەش سەبارەت بە مافاو
عێراق و سووریا لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەسەر یەکخستنی هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە مافاوی هەردوو وڵات رێککەوتن.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع)، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان «مەهدی رەشید ئەلحەمدانی» وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و هاوتا سوورییەکەی «تەمام رەعد» سەبارەت بە دەستپێکردنی بەرنامەی نێونەتەوەیی توێژینەوەی ئاو و پرسەکانی پەیوەست بە ئاو لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە، لەم کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و سووریا کرایەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامە دڵخواز و هەماهەنگی و یەکخستنی هەڵوێستەکانی هەردووک وڵات لە ئاراستەی بەدیهێنرانی مافاوەکان لە جەنگەی کەم بوونەوەی ئاوو گۆڕانی کەشوهەوا.
لەم بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە هاوکاریی هاوبەشی عێراق و سووریا پێویستیی ئاوی هەردوو وڵات دابین و گەرەنتی خۆشگوزەرانیی گەلەکەیان دەکات.
ههروهها بڕیاردرا کۆبونهوهی داهاتووی ئهم بهرنامهیه بهم نزیکانه له بهغدا بهڕێوهبچێت.