ئه‌یلوول 23, 2022 09:57 Asia/Tehran
  • سووریا پشتیوانیی وڵاتانی رۆژئاوا لە تیرۆریزمی ئیدانە کرد

لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوەی بێ لایەنەکان، وەزیری دەرەوەی سووریا داکۆکی کردنی تیرۆریزمی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاوا و سەپاندنی سزای تاکلایەنە بەسەر کۆمەڵێک لە وڵاتانی شەرمەزار کرد.

لە ساڵی 2011ـەوە، یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە تیرۆریستان، بە گەمارۆو بایکۆتی جۆربەجۆر سووریایان کردووەتە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریەی سووریا، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی لە مافی سووریا کردووەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو و کۆتایی هێنان بە هەر ئامادە بوونێکی سەربازییانەی نایاسایی بیانی لە سووریا.

«میقداد» جارێکی دیکە هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی سووریای بەرامبەر بە دۆزی فەلەستین و مافی گەلی فەلەستین بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بە پێتەختایەتیی قودس ڕاگەیاند.

کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندامی بزوتنەوەی بێ لایەنەکان لە پەراوێزی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.

سەرپەیڤ