هێرشی ئاسمانیی ڕووسیا و سوریا بۆ سەر تیرۆریستان لە ئیدلب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i412718-هێرشی_ئاسمانیی_ڕووسیا_و_سوریا_بۆ_سەر_تیرۆریستان_لە_ئیدلب
هێزەکانی ئاسمانیی ڕوسیا و سوریا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی تیرۆریستان لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری سوریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2022 15:23 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی ڕووسیا و سوریا بۆ سەر تیرۆریستان لە ئیدلب

هێزەکانی ئاسمانیی ڕوسیا و سوریا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی تیرۆریستان لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب لە باکوری سوریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەیادین فڕۆکەکانی ڕووسیا و سووریا  مۆڵگەی چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی ناسراو بە تەحریرۆشام (بەرەی نوسرە)یان لە نزیک ناوچەی «کەفەرجالیس» لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب بۆردومان کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارانی تاقمی تیرۆریستی تەحریرۆشام لە یەکێک لە کەمپە سەربازییەکانیان خەریکی مەشق و ڕاهێنانی شەڕی نێو  شەقام بوون، کاتێک هێرشی ئاسمانییان کرایەسەر.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تا ئێستا سەبارەت بە ژمارەی کوژراوو یان بریندارانی تاقمی تیرۆریستی  تەحریرۆشام لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ھیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

لەم دواییانەدا چالاکیی تاقمە تیرۆریستییەکانی تەحریرۆشام لە ناوچەی کەم ئاڵۆزی زیاتر پەرەی سەندووە.

سوپای سوریاش چەند جارێک پێگەی ئەو تاقمە تیرۆریستییانەی بە تۆپخانە کردووەتە ئامانج.