تشرینی دووه‌م 10, 2022 09:06 Asia/Tehran
  • دیمەشق بەیاننامەی فەرەنسای سەبارەت بە دۆخی باکوری ڕۆژئاوای سوریا شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی سوریا بەتوندی ئیدانەی لێدوانی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە دۆخی باکوری ڕۆژئاوای سوریای کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی (چوارشەممە) کاردانەوەی  بەرامبەر بە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەبارەت بە دۆخی باکووری ڕۆژئاوای سووریا پیشان داو ڕایگەیاند: ئەم بەیاننامەیە ھاوڕێی شەپۆلێکی درۆ و بوختانە و جارێکی دیکە ڕۆڵی تێکدەرانەی حکومەتی فەرەنسا لە سوریا ئاشکرا دەکات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەم لێدوانە کە ئێمە بە توندی ئیدانەی دەکەین، دەربڕی ئەوپەڕی پشتیوانیی حکومەتی فەرەنسا بۆ گروپە تیرۆریستییەکان لە سوریایە.

ئەم سەرچاوەیە بە ئاماژەدان بەوەی کە بێدەنگیی فەرەنسا سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ڕژێمی تورکیا کە لایەنگری سەرەکی گرووپە تیرۆریستییەکانە، جێگای گومانە، ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە: سووریا بەردەوامە لە ڕاوەدوونانی پاشماوەی تیرۆریستان ھەتا تەفروتوناکردنی یەکجارییان، هەروەها هەڵوێستەکانی حکومەتی فەرەنسا و وڵاتانی دوژمنکار ڕێگەی گەییشتن بە هێزمەندکردن و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لەم وڵاتەمان لێ ناگرێت.

سەرپەیڤ