هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر حومسی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i412927-هێرشی_ئاسمانیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_حومسی_سوریا
سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا شەوی دووشەممە باسی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پارێزگای حومسی سووریایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2022 10:21 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر حومسی سوریا

سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا شەوی دووشەممە باسی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر پارێزگای حومسی سووریایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا)، دوابەدوای هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی، بەرگری ئاسمانی سووریا لە حومس چالاک کرا و ڕێگری لە موشەکە ھاوێژراوەکان کرد.

هەندێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی «شەعیرات» لە دەوروبەری حومس دوو سەرباز کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییەدا ڕژێمی زایۆنی بە هێرشە موشەکییەکانی بۆ سەر سووریا گەلێک جار سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەی بەزاندووە.

سوریا وەک یەکێک لە ئەندامە سەرەکییەکانی تەوەرەی خۆڕاگری، ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕێت لە ڕووبەڕوو بوونەوەی پیلان و کردارەکانی سێ کوچکەی  ئەمریکی- زایۆنی-سعودیە لە ناوچەکەدا.