دەستگیرکرانی ١١ تیرۆریستی داعش لە باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i413086-دەستگیرکرانی_١١_تیرۆریستی_داعش_لە_باکووری_سوریا
ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا دەستگیرکرانی ١١ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2022 14:58 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ١١ تیرۆریستی داعش لە باکووری سوریا

ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا دەستگیرکرانی ١١ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە باکووری سووریا ڕاگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئەلعالەم، تیمەکانی هەواڵگریی تورکیا و ئۆپۆزسیۆن ناسراو بە «سوپای نیشتمانی سوریا» ٣ ماڵیان دەستنیشان کرد کە داعش وەک میوانخانە لە ناوچەی «دەرعولفۆرات» بەکاری هێنراون. دوای ئەم ناس کردنە، ١١ داعشی لە ئۆپەراسیۆنی «دەرعولفۆرات» یان ھەمان قەڵغانی فۆرات دا دەستگیرکران.

هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی تورکیا کەل و پەلێکی تەکنیکیی زۆریان بە ستگیرکراوانی داعشییەوە گرت کە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تەقاندنەوە بەکارهێنراون، لەوانە چوار هەزار و 350 کەپسولی تەقەمەنی کارەبایی بە توانای تەکنیکی بەرز و 986 دەزگا بۆمبی بەرنامەیی ناوخۆیی، 665 بۆردی سووڕی کارەبایی .

لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، دەستگیرکراوەکان دانیان بەوەدا ناوە کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ەوە پاڵپشتی سەربازییان بۆ تیرۆریستانی داعش کردووە لە زیندانی غۆیران سەر بە پارێزگای حەسکە کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات و بە پاڵپشتیی ئەمریکا بەڕێوەدەبرا.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا چەندین جار تیرۆریستانی داعشیان لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی میلیشیا کوردەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەروەها لە خاکی عێراقەوە دەرهێناوە و بۆ ئامانجی خۆیان بەکاریان هێناون.