میقداد: دەبێت ڕووبەڕووی کردەوەی نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا لەدژی گەلی سوریا ببنەوە
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند که پێویسته هەموو هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بەتایبەت له چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی کردەوەی بێ ئاکارانەو نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا له دژی گەلی سوریا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ماڵپەڕی «ڕووسیا ئەلیەوم» ، وەزیری دەرەوەی سوریا «فەیسەڵ میقداد» ڕایگەیاند کە پێویستە هەموو هەوڵەکانمان بەتایبەت لەچوارچێوەی ڕووبەڕوو بوونەوەی کارەکانی بێ ئاکارانەو نامرۆڤانەی ئەمریکا و ئەوروپا له دژی گەلی سوریا بخەینە گەڕ.
«فەیسەڵ مقداد» هەروەها خوازیاری پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی سووریا بوو بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرفتانەی کە ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی بۆ برسی هێشتنەوەی گەلی سووریا و لاوازکردنی ئیرادە و ڕۆڵی سووریا لە ناوچەکە و جیهان، دروستیان کردووە.
فەیسەڵ میقداد ئاماژەی بەوەش دا کە ڕۆڵی سەرەکی دیپلۆماسی ئێستا لە بواری ئابووریدایە.