کانونی یه‌که‌م 07, 2022 16:40 Asia/Tehran
  • دەستپێکرانەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا

هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەی سوپای تورکیا بۆ سەر مۆڵگەی «هێزەکانی سوریای دیموکرات» لە باکووری سوریا دەستی پێکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سوپای تورکیا مۆڵگەو ناوەندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە گوندەکانی دەوروبەری «گرە سپی» لە پارێزگای ڕەقە و «کۆبانێ» لە پارێزگای حەلەب لەسەر سنووری تورکیا کردە ئامانج.

دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سووریا لە کاتێکدایە کە«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لە بەردەوامیی ئەم هێرشانە کردووەتەوە.

تورکیا بە دانانی مەرج داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کردووە، لە بەرامبەر وازھێنانی ئەم وڵاتە لە ھێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سووریا، لە هەرسێ شارە گرنگەکەی "مەنبەج"، (کۆبانی) و "تەل ڕەفعەت" بکشێنەوە.

سەرپەیڤ