کانونی یه‌که‌م 16, 2022 20:57 Asia/Tehran
  • سوریا هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکانی بە ڕەتکراوە زانی

سوریا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان شەرمەزار کرد و بە پێشێلکردنی بڕگەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و میکانیزمە یاساییەکانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە زانی.

ئەندامێتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دوابەدوای داخوازیی نایاسایی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بەم ئەندامێتییە بە پشتبەستن بە بانگەشەی بێ بنەماو بەڵگەی ساختەو بە کەڵک وەرگرتن لە گێڕانەوەی پوچەڵ و بە پێچەوانەی ھەوێنی دەقەکەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێ ھات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە دیمەشقەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سیاسەتبازی و پێوەری دووفاقانەو پێشێلکردنی بڕگەکانی جارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بنەمای هەنگاوی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە ئەندامێتیی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان لە ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا ھاتووە: ئێران ئەندامێتی خۆی لەم کۆمیسیۆنەدا لە ڕێگەی هەڵبژاردنێکی دیموکراتیکەوە بەدەستهێناوە، هەر بۆیە دیپلۆماتکارانی نیویۆرک ئەم بڕیارەیان بە هەنگاوێکی مەترسیدار زانیوە، چونکە ئێران ئەندامێکی هەڵبژێردراوی ئەم کۆمیسیۆنە بووە.

کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان یەکێکە لە کۆڵەکەکانی ئەنجومەنی کۆمەڵایەتی و ئابووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئیکۆسۆک). بڕیارنامەی هەڵوەشاندنەوەی بەشداریی ئێران لە کۆمیسیۆنی پێگەی ژنان لەلایەن حکومەتی ئەمریکا و لە درێژەی گوشارە جیهانییەکانی دژی ئێران بە ئامانجی پشتیوانی لە ئاژاوەکان ھاتووەتە ئاراوە.

سەرپەیڤ