کانونی یه‌که‌م 21, 2022 21:16 Asia/Tehran
  • سوریا پێشێلکرانی مافی دیلەکانی فەلەستینی شەرمەزار کرد

سوریا پێشێلکرانی بەردەوامی مافی دیلەکانی فەلەستینی لە بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی شەرمەزار کرد و خوازیاری ئازادکرانی بەپەلەیان بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی سانا ، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەوتیای دا ڕایگەیاند: دیمەشق ئیدانەی بەردەوامیی پێشێل کرانی مافی دیلە فەلەستینییەکان لە بەندیخانەکانی ڕژیمی داگیرکەرو بەتایبەت بێ بەری کرانی گیراوانی فەلەستینی لە مافی خزمەتگوزاریی تەندروستی دەکات.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە: زەوتکردنی ئەو مافانە کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاسا مرۆڤیەکانە، بووەتە هۆی شەهیدبوونی زۆرێک لە دیلە فەلەستینییەکان کە دواهەمینیان شەهید «ناسر ئەبو حەمید»ە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەکەی خۆیدا وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ دیلە فەلەستینییەکان کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە دەستبەسەر کراون، خوازیاری ئازادکردنی دەستبەجێیان بوو.

ڕێکخراوی ڕاگەییشتن بە کاروباری دیل و ئازادکراوانی فەلەستینی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە  «ناسر ئەبو حەمید» تەمەن ٥٠ ساڵان لە دانیشتووانی کەمپی «عامری» لە بەشی ڕامەڵڵا لە کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن بەهۆی کەمتەرخەمیی بە ئەنقەستی پزیشکیی ئیدارەی بەندیخانەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە دیلە نەخۆشەکانی فەلەستین لە نەخۆشخانەی «ئەساف ھرۆفیە» شەهید بوو.

سەرپەیڤ