کانونی دوھەم 08, 2023 11:59 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە دیمەشق

لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانیی خۆڕاگریی فەلەستین - سەرکردایەتیی ناوەندی بە بۆنەی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە دیمەشق ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممە تۆڕی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین ، بەشداربووانی ئەم مەراسیمە لە درێژەدان بە ڕێبازی خۆڕاگری کردەوە کە ئەم دوو فەرماندەیە لە شەڕی دژی گرووپە تەکفیرییەکان بۆ بەرنگار بوونەوەی پیلانی زلهێزانی دەرەکیی ناوچەکە بەکاریان دەھێناو هەروەها لەسەر پاراستنی یەکڕیزی و ڕووبەڕووبوونەوەی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی پێیان داگرت.

«تەلال ناجی»، ئەمینداری گشتیی بەرەی گەل بۆ ڕزگاریی فەلەستین-سەرکردایەتیی گشتی، ڕایگەیاند کە شەهید سولەیمانی سیاسەت و مۆدێلێکی لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرانسەری جیهان لە دژی زلهێزە ئیستیکبارەکان بە میرات ھێشتووەتەوە.

ناجی جەختی لەوەش کردەوە، حاج قاسم سولەیمانی لە نێو هەموو گەلی فەلەستین و گرووپە خۆڕاگرییەکاندا پێگەیەکی تایبەتی هەیە، هەروەها بەشدارییەکی زۆری لە بەرخۆدانی فەلەستین و خەڵکی ئەم خاکەدا ھەبووە.

هەروەها «زیاد ئەلسەغیر» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی فەتحی ئینتیفازەش، ڕایگەیاند کە فەرماندەکانی سەرکەوتن لە یەکەم کەسانێک بوون کە بەشداریی شەڕی دژی تەکفیرییەکانیان کرد.

«ئانتۆنیۆس حەنانیا»، قەشەیەکی فەلەستینی نیشتەجێی سوریا، لەم پێوەندییەدا، بە ئاماژەدان بەوەی کە قاسم سولەیمانی لە پێناو دۆزی فەلەستین خەباتی کردووە، وتیشی: دۆزی فەلەستین ئیسلامی و مەسیحی نییە، بەڵکو ئیلاهی و خوداییە.

سەرپەیڤ