ئێران پێشوازی لە فراوانبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا دەکات
ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری سیاسی تایبەت لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە و ھەردووک لا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کردەوە.
«ئەیمەن سۆسان» جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا کە بە یاوەریی شاندێکدا هاتووەتە تاران، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ «عەلی ئەسغەر خاجی»، ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
به پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، لەم دیدارەدا هەردووک لا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی سووریایان تاوتوێ کرد و جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە گۆرەپانی هەرێمی و نێودەوڵەتی دا کردەوە.
ھەر لە دیدارەکەدا «خاجی» وێڕای پێشوازی کردن لە بەستێنەکانی ئێستا لە پەیوەندییەکانی دەرەوە و پتەوکردنی سەقامگیری و ئاسایشت لە سووریا، جەختی لە خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە بۆ درێژەدان بە پشتیوانی لە سووریا وەک سەردەمی شەڕی دژی تیرۆر، بە تایبەت ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە لەسای بەشداریی کۆمپانیا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران لەوانە دامەزراوە تایبەتییەکان.
جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا هەرڕوەها ستایشی پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سوریای بەرز نرخاند و جەختی لە پێویستیی بەردەوام کرانی ئەم هاوکارییانە کردەوە.