کانونی دوھەم 28, 2023 05:54 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: برسێتی لە سوریا ئاستێکی پێوانەیی بە خۆیەوە دەبینێت

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاگەیاندنێکدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە بەر شوێنھاتەکانی شەڕو قەیران ڕادەی برسێتی لە وڵاتی سوریا گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی بەدرێژایی دوانزە ساڵی رابردوو.

ەرنامەی خۆراکی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە: لە دوای تێپەڕینی  ١٢ ساڵ لە سەرھەڵدانی شەڕو قەیران لە سوریا، لە ئێستادا ١٢ملوێنان هاوڵاتیی سووری دەستیان لە دابین کردنی ژەمە خۆراکی داهاتوویان بەستراوەو، 2,9 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی مەترسی لەبرسا مردنن، %70 ی هاوڵاتییانی سوریش ناتوانن بژێوی خێزانەکانیان دابین بکەن، برسێتی بە شێوەیەکە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی ١٢ ساڵی ڕابردوودا.

ئاماژەی بەوەش کرد، رێژەی بەدخۆراکیی منداڵان و دایکیان بەشێوەیەک بەرزدەبێتەوە کە لەماوەی دە ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

لای خۆیەوە «دەیڤد بیزڵی» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی خۆراکی جیهانیش رایگەیاندووە، ئەگەر نەتوانین مامەڵە لەگەڵ ئەم قەیرانە مرۆییەدا بکەین ، دۆخی سووریا بە شێوەیەک توشی ئاڵۆزی دەبێت بە بیری کەسدا نەهاتووە.

ناوبراو هاوکات وێڕای هۆشداری دان لە بارەی دەستپێکرانەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆچکردن لە سوریاوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا ، کۆمەڵگاکانی جیھانی ڕووبەڕووی ئەم پرسیارە کردەوە کە بەراستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەمەی دەوێت؟.

سەرپەیڤ