تەقینەوەیەک لە ڕۆژئاوای دەرعای سووریا کوژراوێک و سێ برینداری لێ کەوتەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی سوریا رایگەیاندووە، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبئاخنکراو لە دەرعا کوژران و بریندار بوونی و چوار کەسی لێ کەوتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەم سەرچاوە ئاسایشتییەی سوریا شەوی ڕابردوو (پێنجشەممە) وتی: ئەم ئۆتۆمبێلە بۆمبئاخنکراوە لە نزیک پردی «ئەلزاحیە» لە ڕۆژئاوای شاری دەرعا لە باشووری سوریا تەقیەوە کە لە ئەنجام دا کەسێک کوژراو سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و وتیشی: شوێنی تەقینەوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخراوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش 15 ئەندامی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سووریا بەهۆی کرانە ئامانجی پاسەکەیان بە ھۆی بۆمبایەک کە لە سەر ڕێگای دیمەشق بۆ دەرعا دانرابوو، بریندار بوون.
پارێزگای دەرعا لە سەرەتای مانگی ئابی 2017 لە دوای شکست پێ ھێنرانی داعش و تیرۆریستانی دیکە لەلایەن سوپای سووریاوە ئازاد کرا، بەڵام شانە نووستووەکانی تاقمە تیرۆریستییەکان تا ئێستاش دا لەم پارێزگایە چالاکن و هەندێکجار کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
یەکێک لە کێشەکانی دەرعا ھاوسنووربوونی لەگەڵ ئۆردۆنە و تیرۆریستان دەتوانن هەموو جۆرە چەک و تەقەمەنییەک لەم وڵاتە هاوردە بکەن و بە ئاسانی ھاتوچۆ دەکەن.