بەرپاکرانی ئاهەنگ بە بۆنەی ساڵیادی ئازادکرانی «نەبەل» و «ئەلزەهرا» لە سوریا ھاوکات لەگەڵ دەیەی فەجر
شارەکانی «نەبەل»و «ئەلزەهرا» لە گردوپەڕی باکووری شاری حەلەب و ھەروەھا لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئاھەنگی حەوتەمین ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی ئەم دوو شارە لە چنگی تیرۆریستانیان بەڕێوە برد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەنار ، حەوت ساڵ بەسەر گەڕانەوەی تەواوی ژیان بۆ شارەکانی نەبەل و ئەلزەهرا لە گەڕەکی باکووری حەلەبی سوریا تێدەپەڕێت.
کۆمەڵێک خەڵکی ئەم دوو شارە بە ئامادە بوونیان لە حسەینیەی «ڕەوزەتولشوھەدا» لە نەبەل، ڕێزیان لە ساڵیادی ڕزگارکرانی ئەم دوو شارە لە چنگی تیرۆریستان گرت کە لەگەڵ ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش دا بووە بە ھاوتەریب.
شێخ «فەیسەڵ خەرەفان» لە زانایانی شارەکانی نەبەل و ئەلزەھرا لەم ڕێ و ڕەسمەدا وتی: جارێکی تر بەڵێن بە وڵاتەکەمان دەدەین کە لە هێڵی بەرخۆدان و جیهاددا دەمێنینەوە تا تەواوی خاکی سوریا لە تیرۆریستان پاک دەبێتەوە.
ئامادەبووانی ئەم ڕێوڕەسمە هەروەها ستایشی خۆڕاگری و ڕاوەستانی خەڵکی نەبەل و ئەلزەهرایان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە ئەگەر پشتیوانیی حیزبوڵڵا و کۆماری ئیسلامی ئێران نەبایە ئەم دوو شارە ئازاد نەدەکران.