مەزڵوم کۆبانی: ئامادەی یارمەتیدانی لێقەوماوانی وڵاتەکەمانین
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i414971-مەزڵوم_کۆبانی_ئامادەی_یارمەتیدانی_لێقەوماوانی_وڵاتەکەمانین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی ھێزەکانی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2023 12:50 Asia/Tehran
  • مەزڵوم کۆبانی: ئامادەی یارمەتیدانی لێقەوماوانی وڵاتەکەمانین

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی ھێزەکانی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی سەربە ھەسەدە، «مەزڵوم کۆبانی» فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات «ھەسەدە»، هاوسۆزیی خۆی و ھێزەکانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ناوچەکە دەربڕیوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە توییتێکدا ڕایگەیاندووە: هاوسۆزین لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی ئەو بوومەلەرزەیەی کە لە هەموو خاکی سوریا ڕووی دا و نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین.

«مەزڵوم کۆبانی» باسی لەوەش کردووە کە، لە هەموو ناوچەکانی سوریا  لەگەڵ گەلەکەیان وەستاون و ئامادەن دەستی هاوکاری درێژ بکەن بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو.