شوبات 08, 2023 10:55 Asia/Tehran
  • سوریا ستایشی هاوکارییەکانی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە دەکات

جێگری وەزیری تەندروستیی سوریا هاوکارییەکانی ئێرانی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بەرز نرخاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی کەناڵی ئەلمەیادین ،«ئەحمەد زەمیرییە» جێگری وەزیری تەندروستیی سووریا، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پارێزگاکانی حەلەب و لازقییەی ئەم وڵاتە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە ، هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی و عێراقیشی  بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بەرز نرخاند.

جێگری وەزیری تەندروستیی سوریا ڕایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٧٦٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و ١٤٤٨ کەسی دیکەش برینداربوونە.

ئەم بەرپرسە سورییە جەختی لەوە کردەوە کە سوریا ماوەیەکی زۆرە بە شەڕەوە تێوەگلاوە و ئەم وڵاتە لە ئێستادا بایکۆتی ئابووریشی بەسەردا سەپێنراوە و دیارە ئەمەش  کاریگەریی لەسەر قەیرانی بوومەلەرزە هەیە.

«زەمیرییە» هەروەها وێڕای بەرز نرخاندن و سوپاسبێژیی هەموو ئەو وڵاتانەی  کە هاوکاریی سوریایان کردووە، وتیشی:لە ئێستادا هاوکاری لە جەزائیر و تونسیشەوە گەیشتوونەتە سوریا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، سەرچاوەکانی هەواڵ گەیشتنی فڕۆکەیەکی هاوکارییە مرۆییەکانی ئێران بۆ گەلی سووریایان بە فڕۆکەخانەی دیمەشق ڕاگەیاند.

فڕۆکەی ئێرانیی ھەڵگری ٤٥ تۆن هاوکاریی خۆراکی و تەندروستی و پزیشکی بۆ سووریا، گەیشتە فڕۆکەخانەی دیمەشق.

 

سەرپەیڤ