شوبات 26, 2023 21:15 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: گەشتەکەی شاندی پەرلەمانی عەرەبی بۆ سوریا واتای زۆرە بۆمان

سەرۆکی سوریا کە میوانداری سەرۆک پەرلەمان و ئەندامانی شاندەکەی پەرلەمانی عەرەبی بوو، ڕایگەیاند، ئەم گەشتە بە واتای پاڵپشتیکردنی گەلی سوریایە.

کۆمەڵێک لە سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی عەرەبی کە دوێنێ لە کۆبوونەوەی یەکێتیی پەرلەمانە عەرەبییەکان لە بەغدا بەشدارییان کردبوو، سەرلەبەیانییی ڕۆژی یەکشەممە گەییشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق بەمەبەستی جەختکردنەوە لە پشتیوانیی خۆیان بۆ سوریا و وەستان لە پاڵ ئەم وڵاتە.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی شاندەکانی پەرلەمانی عەرەبی کۆبووەوە

بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، بەشار ئەسەد رایگەیاندووە، سەردانەکەی شاندەکە بۆ سوریا بە واتای پشتیوانیی دەوڵەتە عەرەبییەکانە لە دۆخێکی سەختدا کە سوریا بەهۆی شەڕی تیرۆریستی و بوومەلەرزەکەوە رووبەڕووی بووەتەوە.

سەرۆک کۆماری سوریا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو گەشتە نیشان دەدات کە دامەزراوەی عەرەبیی کارامە ئاواش هەن کە لە هەلومەرجێکی جیاوازدا دەتوانن کۆنترۆڵی کاروباری خۆیان بکەن و لە بەرژەوەندیی گەلانی عەرەب دا بجوڵێنەوە.

بەشاراساد وتی کە هێزی ئەو دامەزراوانەی کە نوێنەرایەتی گەلان دەکەن، لەبەر ئەوەیە کە نوێنەرایەتیی چین و بەشە جیاوازەکانی کۆمەڵگا دەکەن و ئەم هەمەچەشنییە دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ گفتوگۆکردن لە سەر خاڵە ھێزمەندە هاوبەشەکان بۆ ئەوەی ببێتە بنەمای ھەنگاوی هاوبەشی عەرەبی.

سەرپەیڤ