سەباغ : سوریا لە گەڵ سیاسی کردنی رەوشی مافی مرۆڤدا نیە
نوێنێەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بارەی سوریا گوتی دمشق لە گەڵ سیاسی کردنی رەوشی مافی مرۆڤدا نیە .
بەسام سەباغ جەختی لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان لەسەر نەهێشتنی دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزەکە کردەوە.
سەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا هەموو هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئاسانکاری بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتی بوومەلەرزەکە و پابەندە بە ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی زیانلێکەوتوو.
نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سوریا هەوڵی سیاسیکردنی دۆخی مرۆیی رەت دەکاتەوە و جەخت لەسەر پێویستی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بوومەلەرزەکە بە هاوکاریکردن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ژێرخانی ئابووری و چاککردنەوەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە .
سەباغ جەختی لەوە کردەوە، ئەو بەربەستیانەی کە بەسەر نەخۆشخانەکانی سوریادا سەپێنراوە و خۆبواردنی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆشتنی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی پێویست، کارەکانی وەزارەتی تەندروستی سوریای قورس کردووە، بەتایبەتی لە ماوەی کۆرۆنا و کاتی بوومەلەرزەکان.