ئادار 03, 2023 11:16 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی شاندی پەرلەمانیی ئێران لەگەڵ پارێزگاری حەلەب

شاندێک لە گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و سووریا لەگەڵ پارێزگاری حەلەب چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

شاندێک لە گرووپی دۆستایەتیی پەرلەمانیی ئێران و سووریا کە بە سەرۆکایەتیی "عەبباس گۆلڕو"ی جێگری سەرۆکی ئەو گرووپە سەردانی دیمەشقی کردووە، ڕۆژی پێنجشەممەش لەگەڵ حسێن دیاب"ی پارێزگاری حەلەب دیدارو وتووێژی کرد.

شاندە پەرلەمانییەکەی ئێران لەو چاوپێکەوتنەدا، بەهاوخەمی دەربڕێن لەگەڵ بومەلەرزەلێدراوان، سەرەخۆشی کرد بەبۆنەی گیان لە دەستدانی ژمارێکی زۆر لە شاروومەندانی سووریایی بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییەی ئەو وڵاتە.

شاندی ئێرانی هەروەها پێی داگرت لە سەرپاڵپشتی خۆی لە خەڵکی سووریاو بەردەوام بوونی هاوکاریی دوولایەنەو بەهێزتر کردنی پێوەندیی دۆستانە لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی کێشەو گرفتی هاوبەش. پارێزگاری حەلەبیش لەو دیدارەدا بە ئاماژە قووڵ و ڕیشەدار بوونی پێوەندیی مێژوویی دوو گەلی ئێران و سووریا، ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە خۆڕاگری و داکۆکییەکانی ئێران لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و جەختی کرد کە بەرەی خۆڕاگری بەسەر تیرۆریسم سەرکەوت.

شاندەکەی پەرلەمانیی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس گۆلڕوو ڕۆژی چوارشەممەیش لەگەڵ فەیسەڵ میقدادی وەزیری دەرەوەی سووریا دیدارو وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ