کرانەوەی باڵوێزخانەکانی سوریا و عەرەبستان دوای ١٠ ساڵ
ڕیازو دیمەشق لە ئایندەیەکی نزیکدا باڵوێزخانەکانیان دەکەنەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، بە گێڕانەوە لە سەرچاوە میدیاییەکان، بڕیاری کردنەوەی باڵوێزخانەکانی عەرەبستان و سوریا، دەرئەنجامی دانوستانەکانی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری سوریایە لە عەرەبستان.
دیپلۆماتکارێکی عەرەبی کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بەرپرسێکی باڵای هەواڵگریی سوریا بۆ چەند ڕۆژێک لە ڕیاز ماوەتەوە و دوای ئەوەش ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا باڵویزخانەکان بکرێنەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، بەشێک لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لە ١٣ی مارس دا ڕایانگەیاند، عەرەبستان هەوڵ دەدات لوتکەی عەرەبی کە لە داهاتوودا بە میوانداریی ئەم وڵاتە بەڕێوە دەچێت، سەرکەوتوو بێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، «فەیسەڵ بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە ئامانجی سەرخستنی لوتکەی عەرەبی گەشت بۆ پایتەختی وڵاتانی جۆربەجۆر دەکات و چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات
ھەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕیاز بە تەمایە ئەم لوتکەیە لە ڕێگەی ئامادەبوونی هەموو وڵاتانی عەرەبی و سزانەدانی تەنانەت یەک وڵاتی عەرەبیش بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت.
لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوای سەرھەڵدانی نائارامی و شەڕ لە سوریا، عەرەبستان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتەدا پچڕاند.