فەرمانی سەرۆک کۆماری سووریا بۆ پێکھێنانی ئاڵوگۆڕ لە کابینەکەی و دیاری کردنی پێنج وەزیری تازە
ئادار 29, 2023 16:07 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری سووریا بە دەرکردنی فەرمانێک بە مەبەستی چاکسازی لە داڕشتی کابینەی ئەم وڵاتە، پێنج وەزیری تازەی دیاری کرد.
«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بە دەرکردنی فەرمانی ژمارە ٩١ی ساڵی ٢٠٢٣ پێنج وەزیری نوێی بۆ کابینەی ئەم وڵاتە دەستنیشان کرد.
بەپێی فەرمانی سەرۆک کۆماری سوریا، «فیراس حەسەن قەدور» وەک وەزیری نەوت و سامانە کانزاییەکان،«موحسین عەبدولکەریم عەلی» وەک وەزیری بازرگانیی ناوخۆ و پاراستنی بەکاربەر، «عەبدولقادر جۆخدار» وەک وەزیری پیشەسازی، «لوی عیمادودین ئەلمونجاد» وەک وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی و کار و «ئەحمەد بوستەجی» وەک وەزیری ڕاوێژکار لە حکومەت دەستنیشانکرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هەروەها «محەمەد فایز ئەلبەرشە»، وەزیری ڕاوێژکاری پێشووی حکومەتی سوریاش لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.