تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر ڕێگای دیمەشق – عەممان 16 برینداری لێکەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i416584-تەقینەوەیەکی_تیرۆریستی_لەسەر_ڕێگای_دیمەشق_عەممان_16_برینداری_لێکەوتەوە
ئاژانسی هەواڵدەریی سوریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای دیمەشق – عەممان ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١٦ کارمەندی ناوچەی ئازادی هاوبەشی سوریا و ئۆردۆن بریندار بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2023 06:56 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەسەر ڕێگای دیمەشق – عەممان 16 برینداری لێکەوتەوە

ئاژانسی هەواڵدەریی سوریا بڵاویکردەوە، تەقینەوەیەک لەسەر ڕێگای دیمەشق – عەممان ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١٦ کارمەندی ناوچەی ئازادی هاوبەشی سوریا و ئۆردۆن بریندار بوونە.

ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) ڕایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لە نزیک پردی «سەیدا» لەسەر ڕێگای "دیمەشق - عەممان" لەکاتی تێپەڕبوونی پاسێک کە ھەڵگری کارمەندانی ناوچەی ئازادی هاوبەشی سوریا و ئوردن بوو، تەقیوەتەوە.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ١٦ کارمەندی ناوچەی ئازادی هاوبەشی سوریاو ئۆردۆن بریندار بوون.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی تر بڵاونەکراوەتەوە.