دیمەشق: هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، ھەوێنی ئاپارتایدیی داگیرکەران ئاشکرا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i416874-دیمەشق_هێرش_بۆ_سەر_مزگەوتی_ئەقسا_ھەوێنی_ئاپارتایدیی_داگیرکەران_ئاشکرا_دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سوریا هێرشی بەردەوامی شارۆچکەنشینە زایونییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای بە سەرچاوەگرتوو لە ھەوێنی ئاپارتایدی و تیرۆریستییی داگیرکەرانی زانی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 13, 2023 11:09 Asia/Tehran
  • دیمەشق: هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، ھەوێنی ئاپارتایدیی داگیرکەران ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سوریا هێرشی بەردەوامی شارۆچکەنشینە زایونییەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای بە سەرچاوەگرتوو لە ھەوێنی ئاپارتایدی و تیرۆریستییی داگیرکەرانی زانی .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ھێرشی بەربڵاوی شارۆچکەنشینەکان بۆ سەرمزگەوتی ئەقسای ئیدانەکردو بە توندیش لە بێدەنگەلێکردنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە تاوانەکانی داگیرکەران و بەردەوامیی پشتیوانیی ڕۆژاوا لە زایۆنییەکان ڕەخنەی گرت .

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە: دیمەشق ئەم پێشێلکارییە یەک لە دوای یەکانەی دژی نەتەوەی فەلەستین بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ دەزانێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی خۆی بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشانە کە لە سروشتی ئاپارتایدی و تیرۆریستیی داگیرکەرانەوە سەرچاوە دەگرێت، نیشان بدات .

چڕبوونەوەی پێشێلکردنی مافی موسڵمانان لەمەڕ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئایینی لە یەکەم قیبلەی موسڵمانان لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لەلایەن ڕژێمی زایۆنی، ڕەخنەی کۆڕوکۆبوونەوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.