هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر حەمای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i416999-هێرشی_تیرۆریستانی_داعش_بۆ_سەر_حەمای_سووریا
لە پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر گوندێکی ڕۆژهەڵاتی حەما لە ناوەڕاستی سوریا، ٢٦ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2023 18:16 Asia/Tehran
  • هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر حەمای سووریا

لە پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر گوندێکی ڕۆژهەڵاتی حەما لە ناوەڕاستی سوریا، ٢٦ هاوڵاتیی مەدەنی کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای حەما ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر کۆمەڵێک هاوڵاتیی پارێزگای حەما کە خەریکی کۆکردنەوەی قارچک بوون لە ناوچەی گوندی دویزین لە ڕۆژهەڵاتی ناوچەی حەما.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستان لەم هێرشەدا ٢٦ کەسیان کوشت کە خەریکی کۆکردنەوەی قارچکی بیابان بوون.

پێشتریش ٥٣ هاووڵاتیی سووری کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی قارچک بوون، لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلسوخنە لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حومس کوژرا بوون.