نیسان 25, 2023 15:53 Asia/Tehran
  • نوێنەری سوریا: هەندێک وڵات کەڵکاژۆیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن

نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان باسی ئەوەی کردووە کە هەندێک وڵات کەڵکاژۆیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن و ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەیان بۆ خزمەتکردنی سیاسەتەکانیان بەکارهێناوە، هەر بۆیە پێویستە چاکسازی لە پێکهاتەی ئەم ڕێکخراوەیەو بە تایبەت ئەنجومەنە ئاسایشتەکەی دا بکرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، «بەسام سەباغ» ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە سوریا لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەدەست کەڵکاژۆیی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن بەشێک لەوڵاتانی ڕۆژئاواییەوە زەرەرمەندبووە لەبەر بەکارهێنرانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی خۆیان لەدژی سوریا.

«سەباغ» جەختی لەوەش کردەوە کە گرنگە پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت و ڕێگری بکرێت لە قۆسترانەوەی ئەم ڕێکخراوەیە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە بۆ خزمەتکردنی پرۆگرامی سیاسیی سنووردار و بەرنامەی تێکدەرانەی خۆیان.

«سەباغ» ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەیەی ڕابردوودا دیمەشق بووەتە قوربانیی نەبوونی فرەیی دەنگیی ڕاستەقینەو قۆسترانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەلایەن هەندێک وڵاتەوە وەک سەکۆیەک بۆ خزمەتکردنی سیاسەتەکانی دوژمنکارانە و دەستوەردەرانەیان لە کاروباری سوریادا و لە بەرامبەر دڕندەترین ڕێکخراوەگەلی تیرۆریستی دا بە تەنیایان ھێشتەوە.

سەرپەیڤ