پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان ئێران و سوریا لە پیشەسازیی کارەبادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i417471-پەرەپێدانی_هاوکاریی_نێوان_ئێران_و_سوریا_لە_پیشەسازیی_کارەبادا
جێگری وەزیری ئابووریی ئێران لە سەردانەکەی بۆ سووریا سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری پیشەسازیی کارەبا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ڕاوێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 01, 2023 10:11 Asia/Tehran
  • پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان ئێران و سوریا لە پیشەسازیی کارەبادا

جێگری وەزیری ئابووریی ئێران لە سەردانەکەی بۆ سووریا سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری پیشەسازیی کارەبا لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ڕاوێژی کرد.

«عەلی فەخری» جێگری وەزیری ئابووریی ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی تایبەتمەند و شارەزا، بەمەبەستی خستنەگەڕی دەروازەی سنووریی «ئەبو کەمال» و «قائیم» و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ئێران لە بواری پیشەسازیی کارەبادا، سەردانی سووریای کرد.

بریکاری وەزیری ئابووری وێڕای ئامادەبوونی لە دەروازەی سنووریی «ئەبو کەمال»، جەختی لە بابەتەکانی پەیوەست بە ترانزێت لە ڕێگەی سوریاوە کردەوە وەک یەکێک لە ڕێڕەوە لەبیرچووەکانی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژئاوا و پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری پیشەسازی کارەبا لەگەڵ ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، جێگری وەزیری ئابووریی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەم سەردانەی دا، لە کاتی بەسەر کردنەوەی وێستگەی کارەبای حەلەب سەبارەت بە دیزاینی هەمەلایەنەی تۆڕی گواستنەوەو پەرەپێدانی کارەبا لە سووریا ئامادەبوونی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.