میحرابیان: ئێران ئامادەیە بەشداری لە بنیاتنانەوەی پیشەسازیی ئاو و کارەبای سوریا بکات
وەزیری وزەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا، ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە ئاوەدانکردنەوەی پیشەسازیی ئاو و کارەبا لە سووریا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی ئەکبەر میحرابیان» وەزیری وزەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ «تەمام ڕەعد» وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی سوریا لە پەراوێزی سێیەمین لوتکەی نێودەوڵەتیی ئاو کە لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند کە ، ئێران ئامادەیە باستاییە ئابووریی و تەکنیکییەکانی بۆ بنیاتنانەوەی سوریا بەکار بھێنێت.
میحرابیان هیواداریی دەربڕی جێبەجێکردنی لێکگەییشتنەکانی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ سووریا بچێتە واری جێبەجێ کردنەوەو وتیشی: سووریا خاوەنی سەرچاوەی ئاوی زۆرەو پیشەسازییەکی کشتوکاڵیی دێرینی هەیە و ئێرانیش ئامادەیە ئەزمونەکانی خۆی لە بواری ئاوەڕۆو ئاودێری کردن بخاتە بەدەستی سووریا.
وەزیری وزەی ئێران وتی: گرنگترین بابەت ئەوەیە کە ئاوەدانکردنەوەی سوریا لەسەر بنەمای ئەولەویەتەکان ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی ببێتە هێزی بزوێنەری چالاکییەکانی کەرتەکانی دیکە.
«تەمام ڕەعد»یش پێشوازیی لە بەشداریی ئێران لە ئاوەدانکردنەوەی سوریا کرد و وتیشی: پێشتر گرێبەستی دروستکرانی دوو پاڵاوگە لە سوریا بە ھۆی کەرتی تایبەتیی ئێراانەوە واژۆ کراوە و بەم نزیکانە هێڵی قەرزی نوێ کارا دەکرێت.
وەزیری سەرچاوه ئاوییەکانی سووریا به خۆشحاڵییەوه پێشوازیی لە ئاماده بوونی ئێران بۆ بنیاتنانەوەی پیشەسازیی وێستگەی کارەبای سووریا کردو هیوای خواست که هاوکاریی نێوان هەردووک وڵات له هەموو بوارەکاندا بەهێزتر بکرێت.