شێخ نەعیم قاسم: ئێران توانای شکستپێهێنانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیی هەیە
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێران خۆڕاگری دەکات و توانای ئەوەی هەیە شکست بێنێ بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، چونکە هەرکەس لەگەڵ خودای مەزندا بێت ، ئەوە سەرکەوتووە.
شێخ نەعیم قاسم وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران تاجی سەر هەموو جیهانە و ئەم کۆمارە ڕوناکییەکی گەورەی بەخشێوەتە ئازادی، دادپەروەری، ئەخلاق، جیهاد، خۆڕاگری، ڕزگاری و پێگەی مرۆڤی ئیماندار لە سەر گۆی زەویدا.سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێیداگرت: لوبنان و ناوچەکە لە لایەن ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانە ئەمریکایی و ئەوروپاییەکانیەوە بەرەوڕووی دەستدرێژییەکی جددی بۆتەوە؛ دەستدرێژییەک کە ئامانجی داگیرکردن و بەچۆکدا هێنانی خەڵک و بنەبڕکردنی خۆڕاگرییە.شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان پێیشیداگرت لە سەر پێویستیی درێژەپێدانی خۆڕاگری، کۆڵنەدان بە سازش و تەسلیمنەبوون بەرامبەر بە داگیرکاری ڕژێمی زایۆنی.ناوبراو لە کۆتاییدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پیرۆزبایی لە گەل و ڕێبەرایەتی ئێران کرد و کۆماری ئیسلامیی بە ڕەمزی خۆڕاگری، ئازادی، دادپەروەری و خۆڕاگری بەرامبەر بە ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی زانی و بەڵێنی سەرکەوتنی بە بەڵێنێک وەسف کرد کە هاتنەدیی حەتمییە.