May 07, 2023 18:55 Asia/Tehran
  • سووریا ھەنگاوەکەی کۆمکاری عەرەبیی بەرز نرخاند

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە پەیامێکدا ھەنگاوەی کۆمکاری عەرەبیی لەمەڕ گەڕاندنەوەی سووریا بۆ نێو ئەم پێکھاتەیە بەرز نرخاند.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ یەکشەممە لەپەیامێکدا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی سەبارەت بە گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ئەم پێکھاتەیە رایگەیاند: پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن و لەو باوەڕەش دان کە وەھا ھەنگاوێک بە ئاراستەی دابین کردنی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عەرەب دەڕواتە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سوریا  راسپاردە و هەنگاوە باشەکانی ئێستای ناوچەی عەرەبی پەیڕەو دەکات و لەو بڕوایەشدایە کە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی هەموو وڵاتانی عەرەبی و بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانییە بۆ گەلانی ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەسەر گرنگیی گفتوگۆ و کردەوەی هاوبەشیش کردووەتەوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕوبەڕوی وڵاتانی عەرەبی دەبنەوەو وتووشیەتی: سوریا وەک ئەندامی دامەزرێنەری کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، درێژە بە هەڵوێستی بەردەوامی خۆی دەدات سەبارەت بە پێویستیی بەهێزکردنی کردەو هاوکاریی هاوبەشی عەرەبی، دوپاتیشی دەکاتەوە کە قۆناغی داهاتو پێویستی بە ڕێبازێکی کاریگەر و بنیاتنەری عەرەبی هەیە لەسەر ئاستی دولایەنە و بە کۆمەڵ، لەسەر بنەمای دیالۆگ و ڕێزگرتنی یەکتر و بەرژەوەندی هاوبەشی نەتەوەی عەرەب و بە گرنگییەوە تەماشای ئەو بڕیارە دەکات و پێشوازیشی لێدەکات.

جێگای ئاماژەیە لە کۆبونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی، ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی کرا.

سەرپەیڤ