May 08, 2023 14:21 Asia/Tehran
  • ئێران پێشوازی لە سەرکەوتنی سوریا دەکات لە گەییشتن بە پێگەی خۆی لە کۆمکاری عەرەبیدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پێشوازی کردن لە سەرکەوتنی سووریا لە گەییشتن بە پێگە و کورسیی خۆی لە کۆمکاری عەرەبی، ئەم سەرکەوتنەی لە حکومەت و خەڵکی ئەم وڵاتە پیرۆز کرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب ڕۆژی یەکشەممە لە کۆتایی کۆبوونەوەکەیدا لە قاهیرە، بە فەرمی بووژانەوەی بەشداریی حکومەتی سوریای لە کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبیدا ڕاگەیاند.

لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١١ کۆمکاری عەرەبی ئەندامێتیی دیمەشقی هەڵپەساردو سزای سیاسی و ئابووریی بەسەردا سەپاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: چارەسەریی ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ئیسلامی و لێک نزیکبوونەوەو هاوکاریی نێوانیان کاریگەریی ئەرێنیی دەبێت لە سەر سەقامگیری و ئاشتیی گشتی و کەم بوونەوەی دەستوەردانی دەرەکی لە پرسە ناوچەییەکان.

کەنعانی ڕاشیگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی لەم جۆرە ھەنگاوانە دەکات.

سەرپەیڤ