May 08, 2023 16:04 Asia/Tehran
  • نەبیە بڕی:گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی پەنجەرەیەکی هیوایە بۆ هاوکاریی هاوبەشی نوێ

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە،گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و ئاوڕدانەوەی عەرەبەکان لە سوریا، پەنجەرەیەکی هیوایە بۆ دەستپێکردنی هاوکارییەکی نوێی هاوبەشی عەرەبی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی سپۆتنیک؛ «نەبییە بڕی» سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: بڕیاری کۆمکاری عەرەبی بۆ ئاوڕدانەوە لە سوریا ، هەنگاوێکی دروستە بەرەو یەکڕیزی و یەکگرتنی وڵاتانی عەرەبی.

بڕی وتیشی: گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی چەند ساڵێک دواکەوت، بەڵام هەنگاوێکی دروستە بەئاراستەی باشترکردنی دۆخی وڵاتانی عەرەبی، کە تەنها لەڕێگەی یەکڕیزییەوە مسۆگەر دەبێت.

پێشتر «ئەحمەد ئەبولغەیت» ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاندبوو: حکومەتی سوریا لە سەرجەم کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەب و ڕێکخراوە ناوچەییەکانی ئامادە دەبێت و «بەشار ئەسەد»ی سەرۆکی سوریاش دەتوانێت بەشداری لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرکردەکانی عەرەب بکات.

سەرپەیڤ