کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیاو سووریاو تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i417804-کۆتایی_ھاتنی_کۆبوونەوەی_وەزیرانی_دەرەوەی_ئێران_و_ڕووسیاو_سووریاو_تورکیا
وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، تورکیا، ئێران و سوریا پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە "سەروەری سوریا و شەڕی تیرۆر" ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2023 00:44 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و ڕووسیاو سووریاو تورکیا

وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، تورکیا، ئێران و سوریا پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە "سەروەری سوریا و شەڕی تیرۆر" ڕاگەیاند.

وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا، تورکیا، ئێران و سوریا پابەندبوونی وڵاتەکانیان بە "سەروەری سوریا و شەڕی تیرۆر" بە هەموو شێوە و دەرکەوتەکانییەوە دووپات کردەوە، لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق ڕێککەوتن.

«سێرگێئی لاڤرۆڤ» وەزیری دەرەوەی روسیا،  «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا، «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «مەولود چاوشئۆغڵو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا کۆبوونەوەو دوای کۆبونەوەکەش لە بەیاننامەیەکدا باسیان لەوەکردوە، کە جێگرەکانیان ڕادەسپێرن بۆ ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیرانی دەرەوەی ئەم چوار وڵاتە رێککەوتون لەسەر ڕاسپاردنی بریکاری وەزیری دەرەوە بۆ ئامادەکردنی نەخشەڕێگایەک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی بەرگری و هەواڵگریی ھەر چوار وڵاتەکە.

ئەوەشخراوەتەڕو، "وەزیرەکان ئەو کەشوهەوا ئەرێنی و بنیاتنەرەیان دوپات کردەوە کە لە ئاڵوگۆڕی بیروڕادا هەبوو، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامبون لە پەیوەندییە ئاست بەرزەکان و دانوستانە تەکنیکییە چوارقۆڵییەکان لە ماوەی داهاتوودا.