ئامادەبوونی بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەتانی عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i417990-ئامادەبوونی_بەشار_ئەسەد_لە_کۆبوونەوەی_سەرۆک_دەوڵەتانی_عەرەب
وەزیری کاروباری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی سەرۆکی وڵاتەکەی بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەتانی عەرەب دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2023 00:44 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی بەشار ئەسەد لە کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەتانی عەرەب

وەزیری کاروباری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی سەرۆکی وڵاتەکەی بەشداریی کۆبوونەوەی سەرۆک دەوڵەتانی عەرەب دەکات.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب بە بەشداریی شاندی سوریا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە شاری جددە لە عەرەبستان دەستی پێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرەە؛ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە شاری جددەی عەرەبستان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەبوونی «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ھەینیی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی ، جەختی لەوە کردەوە: هەموو وڵاتانی عەرەبی ئەستێرەن و ئێمە لە سای حیکمەت و تەکبیر سەرکردایەتییەکی دروست، دەگەڕێینەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆمان وەک عەرەب.

«فەیسەڵ میقداد» سەبارەت بە مەرجەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سوری و ئاوەدانکردنەوەی سوریا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر دژایەتی خۆی بۆ هەر چەشنە ھاندانێکی دژ بە دیمەشق، وتی: هەر لایەنێک گرەومان کە مەرجمان بۆ دیاری دەکات، وا باشە ئەو جۆرە بیرکردنەوانە بۆ خۆی بهێڵێتەوە. ئێمە لەگەڵ تیرۆریزم بە شەڕ ھاتین و ئەوەی بە تەمای هاوکاری بێت، پێشوازیی لێدەکەین.