توڕەیی ڕژێمی زایۆنی لە بەشداریی "بەشار ئەسەد" لە کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i418064-توڕەیی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_بەشداریی_بەشار_ئەسەد_لە_کۆبوونەوەی_سەرۆکانی_کۆمکاری_عەرەب
ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان کە بە بەشداریی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 21, 2023 00:37 Asia/Tehran
  • توڕەیی ڕژێمی زایۆنی لە بەشداریی

ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی نیشاندا بەرامبەر بە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان کە بە بەشداریی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە، کەناڵی ١٢ی تەلەفزیۆنی زایۆنی ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە پەیامێکدا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی قەت هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە لە کاتی پێویست دا ڕاناگرێت.

ئەم کەناڵە زایۆنییە وتیشی: دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە کاتی پێویست دا لە سوریا بەردەوام دەبێت.

سەرەتای ئەم مانگە کۆمکاری عەرەب ڕەزامەندیی دەربڕی لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو هاوپەیمانییەکە و کۆتایی بە دابڕانی ١٢ ساڵەی دیمەشق هێنا کە لە سەرەتای قەیرانی سوریاوە دەستیپێکردبوو.