بۆچوونی کەسایەتییەکان لە بارەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i418499-بۆچوونی_کەسایەتییەکان_لە_بارەی_حەزرەتی_ئیمام_خومەینی_(رە)
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە (بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی) بەرگری لە چەوساوەکان و خەباتی دژ بە ستەم و ستەمکارانی وەک فەرهەنگ و قوتابخانەیەک لە جیهان و بە تایبەتی لە ناوچەکەدا چەسپاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2023 13:33 Asia/Tehran
  • بۆچوونی کەسایەتییەکان لە بارەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)

مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانی: شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە (بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی) بەرگری لە چەوساوەکان و خەباتی دژ بە ستەم و ستەمکارانی وەک فەرهەنگ و قوتابخانەیەک لە جیهان و بە تایبەتی لە ناوچەکەدا چەسپاند.

ئەندازیار مەحمود عیبروش مامۆستای زانکۆی کۆبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری تۆڕی جیهانیی سەحەر لە کۆبانی:

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتاوە (بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی) بەرگری لە چەوساوەکان و خەباتی دژ بە ستەم و ستەمکارانی وەک فەرهەنگ و قوتابخانەیەک لە جیهان و بە تایبەتی لە ناوچەکەدا چەسپاند.

ئێمە بە ڕوونی بینیمان کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سوورە لە سەر بەرگری و پشتیوانی کردنی خەڵکی ستەملێکراو و چەوساوەی ناوچەکە کە  داکۆکیی ناوازەی لە گەلی سوریا لە شەڕی داعش، بەرەڤانی کردن لە گەلی فەلەستین لە دژی ڕژێمی خوێنمژی زایۆنی (ئیسرائیل)، بەرگری لە خەڵکی بێ دەرەتانی  عێراق، تونس و یەمەن نموونەی ئەم پشتیوانییە بوون.