حوزه‌یران 16, 2023 11:36 Asia/Tehran

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی هەوڵەکانی ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەی کرد بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لێقەوماوی سوریا

«ئانتۆنیۆ گۆتێرێش» ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ پێنجشەممە لە کۆنفرانسی "پشتیوانیکردن لە داھاتووی سوریا و ناوچەکە" کە لە برۆکسێڵ بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: پتر لە ١٥ ملیۆن کەس لە دانیشتوانی سوریا بەهۆی قەیرانی سەرچاوەگرتوو لە ھێرشی بەربڵاوی ئەو گروپە تیرۆریستییانەی کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە پشتیوانی دەکرێن، پێویستیان بە یارمەتیی مرۆڤییە.

قەیرانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ئەنجامی ھێرشی بەربڵاوی ئەو گروپە تیرۆریستییانەی کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە پشتیوانی دەکرێن بەمەبەستی گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستی پێ کراوە.

ئەم هەوڵانە بەرەوڕووی شکست بوونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمریکا بەردەوامە لە سیاسەتی فشاری سیاسی-ئابووریی سەر نەتەوە و حکومەتی سوریا و تەنانەت بە شێوەیەکی نایاسایی نەوتی سوریا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی دەردەهێنێت و تاڵانی دەکات.

سەرپەیڤ