وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: هاوپەیمانان ۳۱۵ پێشێلکاریی ئاسمانییان لەماوەی مانگێکدا لە سووریا ئەنجام داوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i419425-وەزارەتی_بەرگریی_ڕووسیا_هاوپەیمانان_۳۱۵_پێشێلکاریی_ئاسمانییان_لەماوەی_مانگێکدا_لە_سووریا_ئەنجام_داوە
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ۳۱۵ جار سنوری ئاسمانی سووریا یان پێشێل کردووە
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2023 11:21 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا: هاوپەیمانان ۳۱۵ پێشێلکاریی ئاسمانییان لەماوەی مانگێکدا لە سووریا ئەنجام داوە

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ۳۱۵ جار سنوری ئاسمانی سووریا یان پێشێل کردووە

ئۆلێگ گۆرینۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "پێشێلکارییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامانجدار و سیستماتیکن".

هەر بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی ڕووسیا لە وەزارەتی بەرگری، ئەو پێشێلکارییە گوماناویانە لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی ناکۆکی و یاداشتنامەی دوو قۆڵی بۆ سەلامەتی فڕۆکەوانی لە سووریا لە نێوان ڕووسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دێتە ئاراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە "پێشێلکارییەکان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە".