لە کەمپی هۆل لە باکووری رۆژئاوای سوریا منداڵە کوڕەکان لە دایکیان جیاکرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i420030-لە_کەمپی_هۆل_لە_باکووری_رۆژئاوای_سوریا_منداڵە_کوڕەکان_لە_دایکیان_جیاکرانەوە
بەرپرسێکی هێزەکانی هەسەدە رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردووە ژنانی ناو کەمپی هۆل منداڵ و هەرزەکارە کوڕەکان بەکاردەهێنن هەر بۆیە بڕیاری جیاکردنەوەیان دراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2023 11:08 Asia/Tehran
  • لە کەمپی هۆل لە باکووری رۆژئاوای سوریا منداڵە کوڕەکان لە دایکیان جیاکرانەوە

بەرپرسێکی هێزەکانی هەسەدە رایدەگەیەنێت، لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردووە ژنانی ناو کەمپی هۆل منداڵ و هەرزەکارە کوڕەکان بەکاردەهێنن هەر بۆیە بڕیاری جیاکردنەوەیان دراوە.

بە گوێڕەی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز فەرهاد شامی بەڕێوەبەری نوسینگەی سوپای سوریای دیموکرات رایگەیاند، “لێکۆڵینەوەکان ئاشکرایانکردووە کە ژنانی داعش لە کەمپی هۆلدا منداڵان و هەرزەکارە کوڕەکان بۆ دووگیان کردنی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی نەوەی نوێی داعش بخەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر لەبەر ئەو هۆکارەیە لەیەکتر جیاکراونەتەوە و کوڕەکان براونەتە بنکەکانی چاکسازی بۆ دووبارە بونیادنانەوەی کەسایەتییان و سڕینەوەی بیری توندڕەوی لە مێشکیاندا”.

جیاکردنەوەی منداڵان لە دایکیان رەخنەی بەشێک لە چالاکوانانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکانی لێکەوتووەتەوە، لای خۆیەوە فیۆنوالانی ئاولین بڕیاردەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاند، ئەوەی ئەنجامدراوە دوور لە یاساکانی مافی مرۆڤە و زیانی زۆری بەدەواوەیە و پێویستە چارەسەربکرێن.