تورکیا ئاوی لە ٤٥٠ گوند و شارۆچکە و کامپی حەسەکە گرتووەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i420264-تورکیا_ئاوی_لە_٤٥٠_گوند_و_شارۆچکە_و_کامپی_حەسەکە_گرتووەتەوە
بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە، ٤٥٠ گوند و شارۆچکە و کامپ لە پارێزگای حەسەکەی سوریا بێئاون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2023 10:52 Asia/Tehran
  • تورکیا ئاوی لە ٤٥٠ گوند و شارۆچکە و کامپی حەسەکە گرتووەتەوە

بەھۆی گرتنەوەی ئاو لەلایەن تورکیاوە، ٤٥٠ گوند و شارۆچکە و کامپ لە پارێزگای حەسەکەی سوریا بێئاون.

پارێزگای حەسەکە دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا و شەش ناحیەی ھەیە، ھەروەھا سەنتەری شارەکە، ٢٥ گەڕەکی ھەیە و زیاتر لە ٩٠٠ ھەزار دانیشتووی ھەیە.

پارێزگاکەکە سێ کامپی ئاوارەکانی تێدایە، کە نزیکەی ٥٠ ھەزار کەسیان تێدایە، بەڵام چەند ھەفتەیەکە تورکیا ئاوی وێستگەی عەلووکی لەسەر دانیشتووانی ئەو پارێزگایە گرتووەتەوە و بەوھۆیەوە پێنج ناحیە و ٢٥ گەڕەک و ٤٢٢ گوند و سێ کامپی ئاوارەکان بێئاون.

تورکیا دوای داگیرکردنی شارۆچکەی سەرێ کانێ لە ساڵی ٢٠١٩، دەستی بەسەر وێستگەی ئاوی عەلووکدا گرت، لەوکاتەوە ئاو وەک چەکێک دژی دانیشتووانی پارێزگای حەسەکە بەکاردەھێنێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش لە ئاستی ئەو پێشێلکارییە بێ دەنگن.