تشرینی یه‌که‌م 25, 2023 21:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ڕەخنەگرتن هەڵسو کەوتی ئەمریکا لەهەمبەر دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی لە کەرتی غەززە پێداگریشی کرد کە واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی بەردەگرن بە بەڕێوەبرانی ئەرکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە بەدژی خەڵکی فەلەستین.

"فەیسەڵمیقداد" وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ چوارشەم وێڕای داواکاری لە لیژنەی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانبۆ پاڵپشتی خێراو مرۆڤانەی لە خەڵکی فەلەستین پێداگریشی کرد کە وڵاتەکەی دژبەرە لەگەڵ هەرچەشنە پیلان و هەوڵێک بەئاراستەی ئاوارەکردنی خەڵکی غەززەو ڕژیمی داگیرکەری ئیسڕائیل لەمیانەی دەستدرێژکاریەکانی بۆسەر کەرتی غەززە بە کەڵکوەرگرتن لە چەکی قەدەغەکراوی نێونەتەوەیی جگە لە بڕینی ئاوو کارەباو قەدەغەی بردنی دەواو دەرمان و سووتەمەنی هەڕەشەیان کە دەبێ کۆچی زۆرەملی بکەن، دڕندەکاری جەنگی و دژی مرۆیی بەڕێوە برد.

وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: هۆکاری سەرەکی پەرەگرتنی بارگرژی لە خاکی داگیرکراو ئەو نادادپەروەریەیە کە تووشی خەڵکی فەلەستین هاتوەو هاوکات هەوڵی ئیسڕائیل"یشە بۆلەنێو بردنی ئامانجی فەلەستین و دڕندەکاریەکەی بەدژی ئەو خەڵکە لە ڕێگەی شەڕێکی کارەساتبارەوەیە.

ناوبراو داوای لە لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکانیش کرد کە واز کە کۆتایی بێنێ بەو دڕندەکاریانەی ڕژیمی زایونی و قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و وڵامدەرکردنی هۆکارەکانی، بەدوور لە دووڕویی سیاسی و پێوەری دووڕویانەو بەرپەرچدانەوەی هەوڵەکان قاتڵ و قربانی بەئەستۆ بگرێ.

سەرپەیڤ