تشرینی یه‌که‌م 26, 2023 21:50 Asia/Tehran

بەرپرسی کومسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی تورکیا هەڵدەکوتێتە سەر ناوچە سڤیلنشینەکانی ناوچە کوردیەکانی سووریا.

بەرپرسی کومسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا لەدژکردەوە بە هێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆسەر ڕێژەیەکی بەرچاو لە شوێن و ناوەندە سڤیلنشینەکانی دەڤەرە کوردیەکانی سووریا ڕایگەیاند کە ئەو پەلامارانە ژیانی بەسەدان هەزار کەسی سڤیلی لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەی پەک خستوە.

پائۆلۆ پینیرۆ"ی بەرپرسی کومسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا هەروەها وتی کە شەڕەکەی سووریا گەیشتۆتە خراپترین ئاستی خۆی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لێکەوتەی شیلگیریشی هەیە بۆ ئەو خەڵکە بێ تاوانە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە قورسترین شەڕ لەماوەی چوارساڵی ڕابردوو هەر ئێستا لە سووریا بەردەوامەو دیسانەوەش ئەوە هەر کەسانی سڤیلن کە تێیدا لەنێودەچن.

سەرپەیڤ