دیمشق: با کۆمەڵگەی جیهانی بەخێرایی بۆ ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ئیسڕائیل هەنگاو هەڵبگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i424595-دیمشق_با_کۆمەڵگەی_جیهانی_بەخێرایی_بۆ_ڕاگرتنی_دڕندەکاریەکانی_ئیسڕائیل_هەنگاو_هەڵبگرێ
وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە دەستدرێژکاری دڕندانەی ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی بۆسەر گەڕەکێکی دیمشق و کۆمەڵکوژیەکەی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین نێوەرۆکی دڕندەکارانەی دەسەلمێنێ و هەربۆیە داوای لە کۆمەڵی جیهانی کرد تاکوو بەخێرایی هەنگاو هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاری و قەڵاچۆکان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2024 04:30 Asia/Tehran

وەزارەتی دەرەوەی سووریا پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە دەستدرێژکاری دڕندانەی ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی بۆسەر گەڕەکێکی دیمشق و کۆمەڵکوژیەکەی لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین نێوەرۆکی دڕندەکارانەی دەسەلمێنێ و هەربۆیە داوای لە کۆمەڵی جیهانی کرد تاکوو بەخێرایی هەنگاو هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاری و قەڵاچۆکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا هاتوە کە رژیمی ڕەگەزپەرەستی ئیسڕائیل ڕۆژی شەممەی بیستی مانگی ژانویە پەلامارێکی دڕندانەی کردە سەر گەڕەکێکی سڤیلنشینی دیمشق و ئەو کردەوە نامرۆڤانەش بوە هۆی کاولبوونی تەەواوی ماڵێک و زیانیش گەیشتوە بە ماڵە دراوسێکەی و کوژران و برینداربوونی ژومارەیەک کەسی سڤیل.

سووریا داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە هەنگاوی خێرا هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمەو هەڵکوتانە سەر ماڵ و ژیانی خەڵکی سڤیل کە ئاشتی و سەقامی ناوچەکە دەخاتە مەترسیەوەبنەڕەتی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئامانجەکانی ئەو ڕێکخراوە پێشێل دەکا.

سووریا هەروەها داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد کە لە بەرامبەر سیاسەتی کۆمەڵکوژی ئیسڕائیل لە ناوچەکەدا خۆڕاگری بکەن و هاوکات ئەنجوومەنی ئاسایشیش ئەرکی خۆی بەرامبەر بە پاراستنی ئاشتی و سەقامی جیهانی بەڕێوە بەرێ.