هێرشی درۆنی کرایە سەر بنکەی هێزی ئەمریکایی لە سوریا
ژێدەرە هەواڵییەکان شەوی هەینی ڕایانگەیاند کە بە درۆنی جەنگی هێرش کراوەتە سەر بنکە و بارەگای هێزی سەربازیی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی سوریا.
سێ درۆنی جەنگی هێرشیان کردەسەر بنکەی هێزی ئەمریکایی لە کێڵگەی نەوتیی ئەلعومەر هەڵکەوتوو لە پارێزگای دەیروزور کە لە ڕۆژهەڵاتی سوریادایە.
بە دەسپێبوونی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەززە و بۆردومانی بێوچانی ناوچە مەدەنییەکان، ناوەندەکانی فێرکاری و دەرمانیی ئەم ناوچەیە لەلایەن فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ڕژێمی تێلاڤیڤەوە، هەرکام لە گرووپەکانی خۆڕاگریی ناوچە ئەرکێکیان بۆ پشتیوانی کردنی خەڵکی مەزڵوومی غەززە گرتۆتە ئەستۆ.
گرووپەکانی خۆڕاگری بە زیاتر لە سەد جار هێرش کردنەسەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئەمریکاییەکانیان لەوە تێگەیاندووە کە پشتیوانی کردنی ڕژێمی زایۆنی لە کوشتارو ژینۆسایدی خەڵکی غەززە، باجێکی زۆر قورس لەسەر دەستیان دادەنێ.