شوبات 03, 2024 17:15 Asia/Tehran

سوپای سوریا لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بۆسەر چەند ناوچەیەک لە خاکی سوریا ڕایگەیاند: واشنگتۆن لەهەوڵی بوژاندنەوەی داعش دایە.

وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، لە ئاکامی پەلامارە نایاساییەکانی ئەمریکا بۆسەر پارێزگای دێرەزوور، ژمارێک شارومەندی سەربازی و ناسەربازیی سوری، شەهید، یان بریندار بوون و خەساری زۆریش کەوتووە لە مڵک و ماڵ و خانووبەرەکان.

سوپای سوریا هەروەها لە بەیاننامەکەی خۆیدا پێی داگرت؛ ئەو بەشە لە رۆژهەڵاتی سوریا کە ئەمریکا پەلاماری کردۆتەسەر، هەمان شوێنە کە سوپای عەرەبیی سوریا لەوێ خەریکی شەڕ لەگەڵ پاشماوەکانی تاقمی ترۆریستیی داعشەو ئەو پەلامارانە، سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەمریکاو هێزە سەربازییەکەی، لەگەڵ ترۆریستانی داعش هاودەست وهاوپەیمانن و هەوڵ دەدا لە عێراق و سوریا بیانبوژێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی سوریا هەروەها جەختی کرد: دەسدرێژکاریی هێزە داگیرکەرە ئەمریکییەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیچ پاسایەکی نیە جگە لە هەوڵدان بۆ لاوازکردنی تواناکانی سوپای عەرەبیی سوریاو هاوپەیمانانی لە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا ، ئەو سوپایەی توانی ترۆریستانی جۆربەجۆر شکست پێ بێنێ.

سەرپەیڤ