شوبات 05, 2024 10:30 Asia/Tehran

ژێدەرە هەواڵییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە بنکەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی گازیی "کۆنیکۆ" لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کەوتۆتە بەر هێرشی ڕاکتی.

خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق لە شەممەی رابردووە تا ئێستا هێرشی کردۆتە سەر چوار بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکایی لە «عین الاسد» و «حریر» لە عێراق و هەروەها بنکەکانی «خراب الجیر» و «کونیکو» لە سوریا.

ئەمریکا کە ساڵانێکی زۆرە بە لەشکەرکێشیی سەربازیی خۆی بۆ ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا  ئەم ناوچەیەی ئاڵۆز و ناهێور کردووە، لە دوایین کردوەیدا شەوی هەینی لە سەر شەممە، زیاتر لە ٨٥ ئامانجی بە فڕۆکەی جەنگیی جۆراوجۆر لەوان بۆمبهاوێژی دوورپێک کوتاوە.

ئەمریکا بانگەشە دەکات کە ئەو پەلامارانەی لە کاردانەوە بە کوژرانی سێ ئەفسەری سوپای ئەم وڵاتە لەو هێرشە مووشەکی و درۆنییانەی بوو کە کرایە سەر بنکەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆردۆن. 

سەرپەیڤ