هاوپشتی دەربڕینی پەیامنێرانی سوریایی لەگەڵ پەیامنێرانی فەلەستینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i425494-هاوپشتی_دەربڕینی_پەیامنێرانی_سوریایی_لەگەڵ_پەیامنێرانی_فەلەستینی
سەندیکای پەیامنێرانی سوریایی لە ڕۆژی جیهانیی پەیامنێراندا، کۆبونەوەی یەکدەنگی لەگەڵ پەیامنێرانی فەلەستینی بەڕێوە برد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 28, 2024 09:00 Asia/Tehran

سەندیکای پەیامنێرانی سوریایی لە ڕۆژی جیهانیی پەیامنێراندا، کۆبونەوەی یەکدەنگی لەگەڵ پەیامنێرانی فەلەستینی بەڕێوە برد.

پەیامنێران لەکاتێکدا دەسنووس و لافیتەیان بە دەستەوە بوو، پێیان داگرت لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا و نەیارەتیی کردنی تۆکمە و تەواویان لەگەڵ پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خەڵکی فەلەستین و بەتایبەت پەلاماردانی پەیامنێران و ناوەندە میدیاییەکان و شەرمەزاریان کرد.

هاوکات خۆپیشاندانی یەکدەنگی دەبڕین و کۆبوونەوە بۆ دەربڕینی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین بەرامبەر بە پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە لە سەرانسەری پارێزگاکانی سوریادا بەڕێوە چوو.